لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ لەخشتەی کارەکانی کۆدەبێتەوە.
لیژنەی دارایی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/٨/٢٠٢٢ بەسەرۆکایەتی مەحاسن حەمدون سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەکانی کۆبوەوە.
لەکۆبونەوەکەدا، لیژنەکە بایەخی دەستپێکردنەوەی کارەکانی و ئەنجامدانی ئەرکی چاودێریکردنی ڕونکردەوە، پاڵپشت بەیاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٨ بەوپێیەی ئەنجومەن دانیشتنەکانی هەڵپەساردووە، نەک کارەکانی پەکیکەوتبێت، هاوکات بەدواداچونیش بۆ سەرجەم ئەو وەزارەت و پارێزگایانەی کە پارەیان بۆ تەرخانکراوە لەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.
لیژنەکە جەختی لەسەر بەدواداچون بۆ ڕۆڵی وەزارەتی دارایی کردەوە، لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئیتیحادی داهاتوو و زامنکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ .
لیژنەی دارایی پەرلەمان، پێداگریشی کرد لەسەر گرنگی سپاردنی وەزارەتە بەتاڵەکان بەتایبەت وەزارەتی دارایی دوای دەست لەکارکێشانەی وەزیرەکەی، بە کەسانی خاوەن ئەزمون و پسپۆڕی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤/٨/٢٠٢٢