جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری دۆسییه‌ی ئه‌منی و رێكاره‌كانی پێكهێنانی لیوایه‌كی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌کانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ئیتحادی و هه‌رێم تاووتوێده‌كه‌ن
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/8/2022 له‌به‌غدادی پایته‌خت سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی كرد‌و، له‌گه‌ڵ جومعه عیناد سه‌عدون وەزیری بەرگری، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكان كۆبۆوه.
لەکۆبونەوەکەدا، تاووتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سه‌رگۆڕه‌پانی عێراقیان كرد و، بەڕێزیان هه‌وڵ و ئه‌ركی هێزه سه‌ربازییه‌كان و قوربانیدانییانی له‌پێناو پاراستنی وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی به‌رزنرخاند، ته‌ئكیدیشیكرد لەوەی به‌به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌م وه‌زاره‌ته سیادییه‌یه‌و، پاڵپشتی پێشنیازی بودجه‌ی دارایی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌دای كاركردنیان، وتیشی: له‌پێناو پاراستنی ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه ئیداره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان به‌ئه‌فسه‌ره نیشتمان په‌روه‌ره كان بسپێردرێت و، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له‌ململانێی تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و كێشه‌سیاسییه‌كان به‌دوربگیرێت .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد، رێكاری پێكهێنانی لیوایه‌كی هاوبه‌ش له‌ناوچەکانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ئیتحادی و هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوبكرێت له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری، هه‌روه‌ها باس له‌چاره‌سه‌ركردنی دزه‌کردنە ئه‌منییه‌كان و پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به پاشماوه‌ی تیرۆریستان بهێنرێت له‌ناوچه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌پارێزگه‌كانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، هەروەها رێكکەوتن سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی هێزه‌كان و، هاوكاری ئه‌منی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا به‌رده‌وامبێت و پاڵپشتی كار‌و ئه‌ركی فیرقه‌ی هه‌شته‌م بن له‌داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئاسته‌نگییه‌كانیدا بگونجێت و ئه‌ركه‌كانیان سه‌ربخرێت بۆخزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی كه‌ركوك.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 23 ی ئابی 2022