لیژنەی دارایی كۆبوونهوهیهك دهبهستێت بۆ یهكلاییكردنهوهی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە 23/5/2023 کۆبوونەوەیەکی بهست، تێیدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025 تاوتوێکردو ئاماژە بەوەکرا كە پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوام بێت لە دەنگدان لەسەری و لە ماوەیەکی نزیکدا یاساکە یەكلایی بكرێتەوە .
لیژنەکە کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد بە پێداچوونەوە و دەنگدان لەسەر ماددەی سندوقی بنیاتنانەوەی ناوچە هەژارەکان بە مهبهستی بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە پەرەپێدان و باشترکردنی دۆخی ئەو پارێزگایانە، بە گوێرەی ئەو پێوەرانەی کە لەلایەن حکومەتەوە دیاریکراون و دەنگدان لەسەری.
ههروهها لیژنەکە دەنگیدا لەسەر ماددەی پەیوەندیدار بە زیادکردنی تەرخانکردن بۆ پڕکردنەوەی کەمی قەرەبووکردنەوە لە هەژمارکردنی قەرەبووی فەرمانبەران و پێداویستیەکانی وەزارەتی کارەباو پێداویستیەکانی فۆرمی خۆراك و گەنم و دەرمان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان دوای گوێگرتن لە پێشنیارەکان.
هەروەها لیژنەکە گفتوگۆی لەبارەی ژمارەیەک پێشنیار کرد، کە لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمانەوە پێشکەشکراون، بە مەبەستی زیادکردنی داهات، هەروەها ئەو پێشنیارانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە پێشکەشکراون بۆ ئەوەی بەگوێرەی یاسا كاریان لەسەر بكرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٣