به ئامادەبوونی سەرۆکایەتی ئهنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر بڕگەکانی تری بودجە دەدات و چەند دۆسیەیەک تاوتوێ دەکات
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز موحسین مەندلاوی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر شاخەوان عەبدولڵا، ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2023 ئامادەی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بوون بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی لیژنە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەو شیکردنەوەو دەنگدان لەسەر بڕگەو ماددەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، موحسین مەندلاوی، جەختیكردهوه لەسهر پێویستی پشتیوانیکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتی، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان و زیادکردنی داهات، بەگوێرەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و جەختیشی کردەوە لەسەر خێراکردن بۆ تەواوکردنی بودجە، بۆ پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
لە کۆبوونەوەکەدا، بابهتی دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە بۆ مامۆستایان و كارگێڕو گرێبەستەکانی دوای 2/10/2019 تاوتوێكرد، ئاشكراش كرا كه بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ وەزارەتی دارایی كراوە.
ههروهها لیژنەکە دەنگیدا بۆ زیادکردنی ماددەیەکی پەیوەندیدار بە تەرخانکردنی دارایی بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری لە ژمارەیەک شاردا لەوانە سامەراو دیوانیە و بابل.
جگە لە دەنگدان لەسەر مافی خانەنشینان و كەسە كۆچكردوەكان بەپێی بڕیاری ژمارە (315)ی ساڵی 2019، ئەوانەی بەهۆی گەیشتن بە تەمەنی یاساییەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە و خزمەتگوزاری گرێبەستی (10) ساڵیان هەیە بۆ دڵنیابوون لە مافی خانەنشینیان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٣