لیژنەی دارایی بەردەوام دەبێت لە خوێندنەوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوامیدا به‌ كۆبوونەوەكانی تایبەت بە خوێندنەوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025.
عەتوان عەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە هەوڵی نائاسایی دەدات بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بەمەبەستی تەواوکردنی بڕگەکانی بودجە، پێش ئەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات بۆ دەنگدان له‌ سه‌ری‌.
‎لیژنەکە بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی بڕگەو وتارەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی تەندروستی و بنیاتنانی سەنتەری تەندروستی و پەروەردەو پاراستنی کۆمەڵایەتی و خەرجکردن بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوتەوە زیانیان بەرکەوتووە لەسەر بنەمای تەرخانکردنی ڕێژەی سەدی پێترۆدۆلار هەروەها پڕۆژەکانی پاراستنی ژینگەو هاوردەکردنی وزەی کارەبا، جگە لە تەرخانکردنی ۳۰٪ بۆ پارەدان بە پارێزگاکان بەگوێرەی پێگەیشتن لە حاڵەتی باشتربوونی داهات و گوێگرتن لە پێشنیارەکانی ئەندامان لەم بارەیەوە.
‎جگە لە خوێندنەوەی ئەو بڕگانەی کە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بودجەی وەبەرهێنان ناگرێتەوە جگە لە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی پلاندانان بۆ تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژە بەردەوامەکان و ناچارکردنی پارێزگارەکان بۆ پارەدانی پڕۆژە تەواوکراوەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان هەموو پارێزگاکاندا، هەروەها تەرخانکردنی پارە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و کارەبا بۆ ئەو گەڕەکانەی کە نزیكه‌ له‌ دیزاینە بنەرەتیەكانن.
‎لیژنە لەسەر کۆی کورتهێنانی بودجەو خشتە لیستکراوەکان و چۆنیەتی داپۆشینی لەو زۆرینەیەی کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاو و هەناردەکردن یان لە ڕێگەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکییەوە بەدەست هاتووە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر لەخۆگرتنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە لە ڕێگەی بەخشینەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت هاوشێوەی ئەوانەی کە لە ڕێگەی قەرزەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت و دەرگای وەبەرهێنان بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت دەکرێتەوە، لە کاتێکدا گفتوگۆی ورد بەڕێوەچوو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو، کە پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی خەرجیەکان و زیادکردنی داهات بۆ دەوڵەت و پردکردنی کورتهێنانی بودجەی ڕاستەقینە هەیە.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١