لیژنەی دارایی بۆ پێگهیاندنی یاسای بودجە کۆدەبێتەوە
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، ڕۆژی چوارشەممە 17/5/2023، بە ئامادەبوونی بەڕێز عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەو ئەندامانی لیژنه، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کرد، بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی ورد بۆ بڕگەکانی بودجە كە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەرژەوەندی گشتی وڵاتدا بگونجێت.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی ڕۆڵی لیژنەی دارایی کرد، بۆ تاوتوێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و پەرۆشی بۆ بەردەوامبوون لە پێگەیشتنی هەموو بڕگەکانی و داوایكرد خێرا بكرێت له تەواوکردنی یاساکە، بۆ ئەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و سوپاسی لیژنەکەی کرد بۆ هەوڵە نائاساییەکانی.
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنە گوێی لە پێشنیارەکانی ئەندامانی گرت، سهبارهت به بوارەکانی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجیەکان و بەشداریکردن لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوەی هەرێمەکان و ڕەچاوکردن و پاراستنی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.
دواتر لیژنەی دارایی دەنگیدا لەسەر ژمارەیەک له بەندهكانی بودجە، بهتایبهتی ئەوانەی كه پەیوەستن بە تەرخانکردنی پێداویستیەکانی وەزارەتی کارەباو پاڵپشتیكردنی وزەو ئامادەكردنی بڕگەکانی فۆرمی خۆراك، کڕینی گەنم ، جگە لە پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و پرۆژەکانی پەرەپێدانی هەرێمی و پرۆژەکانی تری وەبەرهێنان.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٧