دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولڵا چاوی بە وەزیری نه‌وت دەکەوێت و به‌رده‌وامیی هه‌وڵەکانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی راهێنراوانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری لەگەڵ تاوتوێدەکات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/5/2023، به‌یاوه‌ری هه‌ردوو په‌رله‌مانتار شێخ وه‌سفی عاسی و ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدراڵی كرد له به‌غدادو چاویکەوت بە به‌ڕێز حه‌یان عه‌بدولغه‌نی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆكاروباری وزه وه‌زیری نه‌وت.
له دیدارێكدا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌و پرسی گرنگی هاوبه‌شیان كرد، وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی راهێنراوانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك به‌شێوەیەکی دادپه‌روه‌رانه، داواشیكرد مافه‌كانیان جێگیربكرێت به‌گوێرەی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (192) بۆ ساڵی 2021 به كارمه‌ندی كرێی رۆژانه‌و سەرلەنوێ کارپێکردنەوەیان ، چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیە به په‌یوه‌ندی و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی.
له‌لایه‌كی تره‌وه، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌یدا به‌گرنگی ره‌چاوكردنی هاوسه‌نگی و نوێنه‌رایه‌تیكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له پۆست و به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وت و ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئیداری و هونه‌ریه‌كانی روبه‌ڕوی ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌بێته‌وه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 17 ی ئایاری 2023