لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمان پڕۆژەی قەراغ ئاوی ئەبو نواس وباخچەی سەعدوون وقەراغ ئاوی کازمیە به‌سه‌رده‌كاته‌وه
لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەڕلەمان کاره‌كانی پڕۆژەی گەشەپێدانی قەراغ ئاوی ئەبونواس و باخچەی سەعدون وقەراغ ئاوی کازمیە به‌سكرده‌وه‌و بەدواداچوونی کارەکانی كرد.
سەرۆکی لیژنە په‌رله‌مانتار عەلی حمیداوی بە یاوەریی ئەندامەکانی لیژنەو ئەمینداری بەغدا ئەندازیار عەممار مو‌سا، سەردانی شوێنی کاركردنیان کرد‌و ئاگاداری کارەکان بوون کە بەشێوەیەکی خێرا بەجێ دەهێنرێن بۆ تەواوکردنیان لە کاتی دیاریكراوی خۆیدا.
حمیداوی ئاشکرایكرد كه لیژنه‌كه‌ی بەدواداچوونی ڕۆژانەی كاره‌كان ده‌كات وسه‌ردانی پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری به‌غدای پایتەختدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی خێراکردنی بەڕێوەبردن و ته‌واوكردنیان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت بۆ دانیشتووان و خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌و و گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠/٣/٠٢٣