لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمانی میوانداری ئەمینداری بەغدا دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمانی میوانداری ئەمینداری بەغدا بهڕێز عەممار موسا و کارگێڕه پێشكهوتووهكانی ئەمینداریەت لە بریکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان كرد.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمانی پهرلهمانتار عەلی حمیداوی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەکەی کرد، بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنهو ئەمیندارو کارگێڕە پێشكهوتووهكانی ئەمینداریەت.
له كۆبوونهوهكهدا، باسی کۆمەڵێک تەوەر كرا، لهوانه كاری یهكه كارگێڕیهكانی ئهمینداریهت و ئهو پڕۆژانهی كه کە ئێستا جێبەجێ دەکرێن سەرەڕای پڕۆژەکانی داهاتوو.
لیژنە جهختیكردهوه له سهر پێویستی گرنگیپێدانی تایبەتی بە پایتەخت، لە بەرئەوەی ڕووبەرە سەوزەکان زۆربوون و گرنگیپێدان بە دووبارە جوانکردنەوەی بەغدای کۆن و پێشاندانی شێوەیەکی جوان بۆی، وەکو شەقامی متەنەبی و تەواوکردنی بەردەمەکانی پایتەخت بە گوێرەی نەخشەو کاتەکان کە بۆی دانراوە، لهگهڵ ئاسانکردنی هاتنهناوهوهی شاری بەغدای پایتەخت لە دەرگا جیاوازەکانیەوە.
سەرۆک و ئەندامەکانی لیژنە دووپاتیان كردهوه کە پێویستە ئەمینداریەت بازێکی جۆریەتی بەدی بهێنێت لە ئاستی خزمەتگوزاریدا، به جۆرێك كه لەگەڵ پڕۆژەی حکومەتی خزمەتگوزاریدا بگونجێت، كه سەرۆکی ئەنجو مەنی وەزیران ئەندازیار محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندووە.
لەلای خۆیەوە ئەمینداری بەغدا باسی پلانەکانی ئەمینداریەت كردو تیشكی خستهسهر میکانیزمەكانی جێبهجێكردنی پڕوژەکان لەناو جومگەکانی ئەمینداریەتدا، ههروهها ئهو پڕۆژانهی کە تایبەتن بە پترکردنی ڕووبەرە سەوزەکان و چاککردنەوەی گۆڕەپانەکان و دروستکردنی پردەکان و کردنەوەی شەقامە نوێی و لاوهكی بۆ کردنەوەی خنکاویی هاتووچۆ.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/٣/٢٠٢٣