هەردوو لیژنەی ڕۆشنبیری و مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی گوێبیستبن بەست سهبارهت به پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین
بە سەرپەڕشتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز محسن مەندەلاوی، هەردوو لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤی پەڕلەمان، ڕۆژی یەکشەمە ٥/٣/٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی گوێبیستبن بەست، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەو خۆپێشاندانی ئاشتیانه، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەڕلەمانتارە بەڕێزەکان، و سەرۆک سەندیکاو و یەکێتیهكان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەرانی حکومەت و دامەزراوە تایبەتمەندەکان.
لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا بەڕێز جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لە سەر گرنگیپێدانی نوێنەرەکانی گەل بە دانانی یاسایەک كه مافی هەموولایەنەکان دابین بکات بە گوێرەی ئەو دەستوورە کە ئازادی ڕادەربڕینی مسەوگەرکردووە.
لە لایەکی دیکەوە هەردوو لیژنەکه بهخێرهاتنی ئامادەبووانیان كردو دەستپێکردنی پێشنیارەکان و گفتوگۆكان و وتەناوبڕیەکان لەلایەن ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نەقیبی ڕۆژنامەنووسەکانی عێراق ڕاگهێندرا.
میوانانی بهڕێز بریتی بوون له بهڕێزان دادوەر عامر موحسن و سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و نەقیبی پارێزەرانی عێراق و جێگری پارێزگاری بەغدا و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ هادی عەزیز و پسپۆڕی مافی مڕۆڤ فازل عەزاوی و ڕاوێژکاری مافی مڕۆڤ لە پەڕلەمان و بەڕێز حەیدەر کازم سەڕۆکی ڕێکخراوی ساوە و سەرۆکی یەکگرتووی گشتی ئەدیبان و نووسەران لە عێراق.
دواتر تاوتوێی بەندو بڕگەکانی یاساکە بە شێوەیەکی بەربڵاو کرا، لە پێناوی گەیشتن بە دهركردنی یاسایەک كه مافی هاونیشتمانیان مسەوگەر بکات، بە گوێرەی بڕوا نێودەوڵەتیەکان بۆ مافی مرۆڤ، ههروهها پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ لەو کاتەی كه ڕاوبۆچوونی خۆی دەردەبڕێت بەو شێوەیەی كه دەیبینێت، یان بڕوای پێی هەیە.
ئامادهبووان ڕێککەوتن لە سەر خستنەناوی بەندەکانی یاساکەو هەموو تێبینیەکان و پێشنێارەکان، بڕیاریش درا كه کۆبوونەوەکانی دیکە ببەسترێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش، کە هەرچیەک لە بابەت هاونیشتمانی عێراقیەوە بێت ڕەچاو بکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/٣/٢٠٢٣