لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی میوانداری پارێزگاری سەڵاحەددین دەکات
لە نێو زنجیڕە میوانداریەکانی لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەڕلەمانیدا، بۆ ئاگاداربوون لە گرنگترین ئه‌و کێشە خزمەتگوزاریانه‌ی کە پارێزگاکان پێوەی دەناڵێنن..
لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی، ڕۆژی سێشەمە٧/٣/٢٠٢٣ بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنه‌و ئامادەبوونی ئەندامەکانی، میوانداری پارێزگاری سەڵاحەددین به‌ڕێز ئیسماعیل خزەیر حه‌لوب و کارگێڕە پێشكه‌وتووه‌كانی پارێزگاکە كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی گرنگترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری پارێزگاكه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كانی كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر بۆ دانیشتوان شار‌و چارۆچكه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
فەرمانگەی پەڕلەمانی
ئەنجومەنی نوێنەران
٧/٣/٢٠٢٣