لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی پڕۆژەکان لە شارەوانی بەغدا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27/2024، لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی پڕۆژەکان لە شارەوانی بەغدا کرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بودجەی پڕۆژە بۆ سەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکان کرا، ئه‌وانه‌ی کە پەیوەندییان بە بەشی پڕۆژەکانەوە هەیە لە شارەوانی بەغداو تەرخانکردنی دارایی دیاریکەر و کۆنترۆڵکردنی یاسای بودجە و ڕێگاکانی گونجاندنیان و بودجەی گەشەپێدانی هەرێم و پلانی بودجەی وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ دوورکەوتنەوە لە وەستانی پڕۆژەکان و بەربەستەکانی پەیوەست بە نەبوونی میکانیزم و سەرچاوە مرۆییەکان و ئەو شێوازانەی کە بەکارهێنراون بۆ بەڕێوەبردنیان لە ڕێگەی بودجەی بەرهەمهێنانەوەو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لیژنەی خزمەتگوزارییەکان ئاماژەی بە 3,200 پڕۆژەی وەستاو لە چوارچێوەی بودجەی کارکردن‌دا کرد لە کۆی گشتی 5,000 پڕۆژەکان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ستاندارد و بناغه‌کانی به کارهێنراو له به‌ڵێندانه‌کردن و سروشتی کاره‌کانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لایه‌نی ته‌کنیکی و یاسایی و کاره ته‌واوکراوه‌کان و کاره هاوشێوه‌کانی و به‌یاننامه داراییه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که به گرێبه‌ست کراون له لایه‌ن بەشی پڕۆژەکان و پێداچوونەوە بە پلانی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لە بەغدا كرا، لە هەردوو لای شاره‌كه کەرخ و روسافەو وەبەرهێنان و تەرخانکردنی ئۆپەراسیۆنی پارە و بەرزکردنەوەی نەختینەیی دارایی، هەروەها پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەو پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی پارێزگای به‌غدا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/27/2024