لیژنه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی پەرلەمان میوانداری بريكارى وەزیری خوێندنی‌ باڵا بۆ کاروباری زانستی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر موزاحیم خەیات سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌، میوانداری بریكاری‌ وەزارەتی خوێندنی‌ باڵا بۆ کاروباری زانستی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تێبینی و پێشنیارەکان کرا سەبارەت بە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٨٨ بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم کارنامەی ئەنجومەن بۆ دەنگدان.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
3/26/2024