لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان تاوتوێی بهرامبهركردنی ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکانی نەخۆشخانەکان لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکان لە وەزارەتی تەندرووستیدا دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان ڕۆژی دووشەمە ١٨/٩/٢٠٣، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژکان لە وەزارەتی تەندروستیدا کرد.
لە میوانداریەکەدا تاوتوێی هۆكارهكانی دواکەوتنی هەردوو پڕۆژەی خەستەخانەی حەمیدیەو گەڕەکی وهحدهو دانانی چارەسەری پێویست، بۆ بەڕێوەبردنی تەواوبوونیان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی كێشه هونەری وئەندازیاریەکان و یەکتربڕینەکان کرا، کە ڕێدەگرێت لە بهڕێوهچوونی پڕۆژەکان، سەرەڕای خوێندنەوەی خشتەی پڕۆژەکانی نەخۆشخانەکان کە ١٦ پڕۆژەیەو بەدواداچوونی تەواوبوونی کارەکانیان و ڕێژەی بەرەوپێشەوەڕۆیشتنیان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٩/٢٠٢٣