ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو تاوتوێی چوار یاسا تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران لە پانزەهەمین دانیشتنی, بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن, رۆژی دووشەممە, بە ئامادەبونی (181) پەرلەمانتار, خوێندنەوەو گفتوگۆی چوار پرۆژە یاسای تەواوكرد.

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دڵنیایی بە پرسیارێتی كەسی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (47) بۆ ساڵی 1990 دواخست, لەسەر دواكاری هەردوو لیژنەی یاسا یی و دارایی.

هەروەها ئەنجومەن, دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجەی لە كۆماری عێراق دواخست, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگا ناڕێكخراوەكان لە هەرێم و یاساییەوە پێشكەشكرا.

ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی نێوان هەردوو حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی روسیای فیدڕاڵ تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەوە پێشكەشەكرا.

ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی پەیماننامەی هاوبەشیی ستراتیجی لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و كۆماری فەرەنسا تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەوە پێشكەشەكرا.

ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر رێككەوتنی عەرەبی بۆ رێگیركردن و روبەڕوبونەوەی كۆپیكردنی مرۆیی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەوە پێشكەشەكرا.

ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای چوونە پاڵی عێراقی, بۆ سیستمی بنەڕەتی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی بۆ خورما تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەوە پێشكەشەكرا.

ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسایی بیانی ژمارە (76) بۆ ساڵی2017 تەواوكرد, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و ئاسایش و بەرگرییەوە پێشكەشەكرا.

دواتر بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ رۆژی سێ‌ شەممە هەڵبگبرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

18ی ئەیلولی 2023