لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنه‌وه کارەکانی ده‌روازه جیاكانی بەغدای پایتەخت به‌سه‌رده‌كاته‌وه
شاندێکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنه‌وه‌ی پەڕلەمان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتارعەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنەو یاوه‌ری ژماەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنەکە، پاش سەردانەکەیان بۆ ده‌روازه‌ی بەغدا- موسڵ لە ناوچەی تاجی، له نزیكه‌وه ئاگاداری کارە بەردەوامەکانی هه‌ریه‌ك ده‌روازه‌كانی بەغداــ ڕەمادی لە ئەبوغرێب و بەغدا – حیللە لە یوسفیە، ئەوەی کە درێژیەکەی دەگاتە نزیکەی ٢٥ کیلۆمەتر بوون.
سەرۆکی لیژنە عەلی حمیداوی ئاشکرایکرد کە لیژنەکە دەستی به بەدواداچوونی هەفتانەی ورد بۆ ئەو پڕۆژانەی کە بەجێدەهێنرێن لە ده‌روازه‌كانی شاری بەغداد كردوه‌و جەختکرده‌وه له سه‌ر تەواو کردنی کارەکان به‌زووترین كات، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ڕۆڵەکانی پایتەخت و ئەوانەش کە سه‌ردانی ده‌كه‌ن، و بۆدەرخستنی ڕووی گەشاوەو شارستانی پایتەخت.
هه‌روه‌ها حمیداوی ڕوونیکردەوە کە لیژنەکەی کۆمپانیاکانی پابەندکردوە بە پێدانی خشتەیەکی بەڕێوەچوونی کاری هەفتانەیان، بە تایبەتی پاش نه‌هێشتنی هەموو ڕێگریەکان کە دێنەڕێی کارەکەیاندا، سەرەڕای فەرمانپێدان بە کۆمپانیاکان بە خێراکردن لە ڕێڕەوی کارەکان بەدوو کات کارکردنی ڕاستەقینە بۆ تەواوکردنی كاری ده‌روازه‌كان پێش کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٣، و پێشكه‌شكردنی كارێكی نموونه‌یی له كاتی جێبه‌جێكردندا.
شایه‌نی باسه كه هەریەک لە بەڕێز پارێزگاری بەغداو بەڕێز بریکاری ئەمینداریەتی گشتیی بەغدا بۆ کاروباری هونەری و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەکان لەبەغدا یاوەری شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان بوون.
له كۆتاییدا هه‌موولایه‌ك جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هه‌بوونی کاری چاودێری و گرنگیی لە تەواوکردنی زۆربەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان، جگە لە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لە پێناو کەمکردنەوەی كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو بەغداییەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٤/٤/٢٠٢٣