لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ میوانداری کۆڕبەندی میدیای ژنانی عێراقی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی پشتگیریکردنی ژنان
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکە ڕۆژی پێنجشەممە، میوانداری ژمارەیەک ژنی کرد، لە کۆڕبەندی ژنانی میدیای عێراقی بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردنی ژنان.
لە میانەی میواندارییەکەدا، سەرۆکی لیژنەکە جەختیكردهوه لەسهر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش، بۆ پشتگیریکردن له دۆخی ژنانی عێراق، بۆ ئەوەی بتوانن بڕیار بدەن، بەتایبەتی لەو بوارانهی کە دەستوور مسۆگەری کردووە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کار بکەن .
ههر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی چالاکی پشتیوانیکردنی ژنان کرا، بە تیشک خستنە سەر بڕیاری ژمارە ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپ بۆ ژنان و کارمەندانی ڕاگەیاندن لە چەند پارێزگایەک، هەروەها کۆنفرانسێکی فراوانتر لەسەر پێگەی ئاینی، بۆ پشتگیریکردنی دۆخی ژنان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ / ١٠ / ٢٠٢٣