لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن له سەر پڕۆژه یاسای هەموارکردنی یاسای چاودێری کەمئەندام و پێداویستیه تایبەتەکان

لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕۆژی یەکشەممە 29/10/2023، بە ئامادەبوونی خاتوو سەنا ئەلموسەوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و خاتوو زیکرا ڕەحیم سەرۆکی دەسەڵاتی چاودێری کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەم بۆ چاودێری کەمئەندامان و پێداویستی تایبەت.
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنە پێداچوونەوەی بە پێشنیارەکانی پڕۆژە یاساکەی خاتوو سەنا ئەلموسەوی و تێبینییەکانی کۆمسیۆن کرد، لەسەر ئەو هەموارکردنانەی کە لەلایەن لیژنەی پڕۆژەی‌ یاساکەوە پەسەندکراون.
خاتوو سەنا ئەلموسوی ڕوونیکردەوە کە یاساکە لەلایەن بەشی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوکراوەو بەمزوانە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ دەنگدان لەسه‌ر کارنامەی ئەنجومەنەکەدا، دوای ئەوەی چەند ماددەیەکی پەیوەندیدار بە لایەنی دارایی و پابەندبوونەکانی حکومەت و تەرخانکردنی دارایی لە خۆ دەگرێت .
پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات، دوای ئەوەی یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەگەڵ دەسەڵاتی چاودێری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێگەیشتووە، بۆ دانانی هەموارکردنەوە کۆتاییەکان و پێشکەشکردنی بۆ دەنگدان .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ١٠ / ٢٠٢٣