لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ میوانداری شاندێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا دەکات

لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا ئەلشمەری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتاران، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری شاندێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیایان کرد لە بەغدا .

میواندارییەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی پشتگیریکردنی کارەکانی لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی لەسەر ئاستی یاسادانان و چاودێریکردن لە ڕێگەی بەکارهێنانی توانا بیانییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لەم بوارەدا .

لیژنەکە باس لە ئەولەویەتەکانی کارەکانی کرد لە ماوەی یاسادانانی ئێستادا و ئەو پڕۆژانەی کە کاری لەسەر دەکەن، لەوانە پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵان، هەروەها داوای پشتگیریکردنی پرۆژە بچووکەکان بۆ ژنان لە کۆمەڵگادا کرد .

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

١١ / ٣ / ٢٠٢٤