لیژنهی ڕۆشنبیری پیرۆزبایی ساڵیادی ڕۆژی ئافراندن لە سابیئهی مهندائی دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنهوارو ڕاگەیاندنی پەرلەمان بە بۆنەی ڕۆژی دروستکردنی “برونای” پیرۆزبایی لە گەلی سابیئهی- مەندائی لە عێراق و جیهان دهكات.
سەرۆکی (تەمەن)ی لیژنه پهرلهمانتار فاروق حهنا عهتۆ و ئەندامانی لیژنه، گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی گەلەکەمان و خوشک و برا سابیئهی-مهندائیهكان کرد بەم بۆنەیەوە، کە ئاهەنگەکانی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت لە مانگی ئازاری هەموو ساڵێک و کە لە ڕوانگەی مهندائیەکان پێی دەوترێت ڕۆژە سپییەکان، کە یەکێکە لە پشووەكانی ساڵانەی سەرەکی بۆ مهندائیەکان و لەم ماوەیەدا زۆر ڕێوڕەسمی ئایینی بەڕێوەدەچێت، دیارترینیان مەعمودیەته.
لیژنەکە داوای کرد کە ئەم بۆنەیە ببێته ههنگاوێك بۆ چەسپاندنی پرەنسیپەکانی خۆشەویستی و ئاشتی و لێکنزیکبوونەوە بەبێ جیاوازی و جیاکاری، هەروەها زاڵكردنی ئاشتی لە نێوان هەموو مەزهەب و پێکهاتەکانی یەک گەلی عێراقداو ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و دووبەرەکی لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا، بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان عێراقییەکاندا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٣/١٤/٢٠٢٤