لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری باڵیۆزی ئوسترالیا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/5/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری باڵیۆزی ئوسترالیا پاوڵا گانلی کرد.
دوای پێشوازیکردن لە بەڕێز باڵیۆز لەلایەن سەرۆکی لیژنەکەوە، تاوتوێی‌ ڕۆڵی ژنانی عێراق و چۆنیەتی پشتگیریکردن و بەهێزکردنیان کرا، بۆ ڕاهێنان و چالاککردنی کارەکانیان لە کۆمەڵگادا.
پەرلەمانتار شمەری جەختی لە پشتیوانی لیژنەکە کردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان کەژنانی عێراق بەهێز دەکات، بە پشتیوانیکردنیان لە ڕووی دارایی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە و ڕێکخستنی خولی پەرەپێدان بۆیان، چونکە ئافره‌ت فاکتەری سەرەکییە لە پێکهێنانی خێزانی نموونەیی عێراق.
لە لایەکی ترەوە، لە ستراتیژییه‌تی‌ كه‌ له‌م دواییه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا تاوتوێكرا، کە پێشنیاری پێشکەشکردن و دابینکردنی هەموو ئەو بابەتانە دەکات کە ژنانی عێراقی شایەنین و دەتوانن لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بەشداری بکەن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، باڵیۆز ستایشی ڕۆڵی ژنانی عێراقی کرد، كه‌ سەرەڕای هەموو ئەو زەحمەتی و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوەو چەندین پۆستی سەرکردایەتی دەگرێتە ئەستۆ.
لە کۆتاییدا، پەرلەمانتار شمەری خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی‌ بۆ ئەم سەردانەو هیوای هاوکاری بەردەوامی خواست بۆ دابینکردنی بەرنامەیەک کە پشتیوانی لە ژنان و منداڵان بکات و بەشداری بکات لە ئامادەکردن و هەڵسەنگاندنی یاسا پەیوەندیدارەکان بە پێی ئەو داب و نه‌ریتانه‌ی‌ لە وڵاتەکەدا هەیە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ٥ / ٢٠٢٣