لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان سەردانی پەناگە و چاودێری بەساڵاچووان و هەتیوخانەکان لە پارێزگاکانی زی قار و دیوانیە دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 24/8/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو به‌یاوه‌ری‌ ئەندامانی لیژنه‌، سەردانی پەناگەو خانەی چاودێری بەساڵاچووان و هەتیوخانەکان لە پارێزگاکانی زی قار و دیوانیە کرد.
پەرلەمانتار شمەری ستایشی کارو بەدواداچوونی ئەو کەسانەی‌ كرد، کە بەرپرسن لەم ماڵانەو کارمەندەکانیان و بەرژەوەندی ڕوونیان لە خاوێنکردنەوەیان و دابینکردنی هەموو ئامرازەکانی ئاسوودەیی لە ناخیاندا، بۆ ئەم بەشە گرنگانەی کۆمەڵگاو جەختیشی کردەوە لە هەوڵ و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لێهاتوو، بۆ چارەسەرکردنی هەر بەربەستێک کە ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی کار بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی ئەم دوو پارێزگایە ده‌كات.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی لیژنە لەگەڵ جێگری یەکەمی پارێزگاری زی قار له‌لایه‌ك و لەگەڵ پەرلەمانتار حوسێن ئەلبەتات و پارێزگاری دیوانیە بەڕێز مەیتام شەهەد و یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری کار و چاودێری کۆمەڵایەتی له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ کۆبووەو هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە پەناگەو ماڵەکانی چاودێری بەساڵاچووان و هەتیوخانەکانی پارێزگاکەو دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانیان تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ٨ / ٢٠٢٣