لیژنه‌ی‌ لاوانی پەرلەمان پیرۆزبایی له هەڵبژاردەی لەشجوانی نشتیمانی دەکات بە بۆنەی بردنەوەی پاڵەوانیەتی ئاسیا

‎لیژنەی وەرزش و لاوان بە نوێنەرایەتی سەرۆک و ئەندامه‌كانی‌، پیرۆزبایی لە شاندی تیمی نشتیمانیمان دەکات، بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ سێیەمین جار کە لە لوبنان بەڕێوەچوو، بە بردنەوەی (15) مەدالیای زێڕ، (18) مەدالیای زیو و (21) بڕۆنز، لیژنەکە دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم دەستکەوتە ئاماژەیەکە بۆ بەرزی تیپەکەمان لەم یارییەداو ڕاستی ئەو ڕێگایەی کە لەلایەن یەکێتی بونیاتنانی لەشەوە گیراوه‌ته‌به‌رو لیژنەکە بە پەرۆشەوەیە كه‌ ئەم دەستکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ یەکێتیەکانی تری یاریکردن، بۆ ئەوەی شوێنی بکەون و ئەنجامەکان بەدەست بهێنن، کە لە ڕێگەیەوە وڵاتەکە ئاڵای خۆی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا بەرز دەکاتەوە.
لیژنەکە پشتیوانی خۆی بۆ یەکێتی نیشتمانی بۆ لەشجوانی و وەرزش لە ڕێگەی یاسایەکەوە دووپات دەکاتەوە کە خزمەتی کەرتی وەرزش دەکات .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠ / ٨ / ٢٠٢٣