‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتۆێی‌ پڕۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی دەكات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕۆژی سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم علێوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی پڕۆژە یاساکە لە ناو لیژنەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کراو دەنگیان لەسەر دراو ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، بۆ خستنە ناو ئەجێندای دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی دەنگی‌ لەسەر بدەن و بەردەوام بن لە یاسادانان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٣٠