لیژنەی ئابوری پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی‌ پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لە وەزارەتی پیشەسازی ئامادەیبوو، گرنگترین ئەو کێشەو لەمپەرانەی کە ڕووبەڕووی پرۆژە وەبەرھێنانەکانی وەزارەت دەبێتەوەو ڕێگاکانی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو تاوتوێکرا.
له‌لای خۆیەوە کینانی دووپاتیکردەوە کە لیژنەی ئابوری پشتیوانی لە سەرجەم ئەو بۆچوونانە دەکات، کە ھەوڵ بۆ نەھێشتنی کۆسپ و لەمپەرەکانی بەردەم جێبەجێبوونی پرۆژەکان دەدات، ھاوکات دەبنە پاڵپشت بۆ ئابوری عێراق، ئەمەش لەڕێی دابینکردنی ھەلی کارو دەستەبەرکردنی کاڵاو بەرھەمەکان لە ناوخۆدا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٤