دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتی ۆركشۆپێك لەبارەی كایگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كات، جه‌ختیش دەكات له‌وه‌ی له به‌رده‌م ئاسته‌نگێكی مه‌ترسیدارداین و پێویستی به‌هاوكاری هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانە لەگەڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌رله‌مان، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ی ته‌ندورستی و ژینگه له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ و ئاو‌و زۆنگاوه‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/10/2023 ، ۆركشۆپێكیان سازكرد ده‌رباره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌عێراق ( ئاسته‌نگه‌كان و ده‌رفه‌ت)، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بایه‌خده‌ران به دۆسییه‌ی كه‌شوهه‌وا
له ۆركشۆپه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو پلانه‌كانی ئایینده خرایه‌ڕوو، بۆ زیاتر گونجاندنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی كه‌شوهه‌وا كاریگەری لەسەری دەبێت.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، له‌میانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شو هه‌وا له پرسه گرنگه‌كانه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر به‌رهه‌می خۆراك و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی روباره‌كان و مه‌ترسی لافاوی كاره‌ساتاوی، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه رێوشوێنی پێویستی ریشه‌یی نه‌گیرێته‌به‌ر.
راشیگه‌یاند ” گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ، بۆیه ئێمه له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌داین و پێویستی به‌هاوكاری و یه‌كڕیزی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانە لەگەڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌ركی داڕشتنی كۆمه‌ڵێك یاسا گرتووەتە ئەستۆ كه تایبه‌ته به ژینگه‌و په‌یوه‌ستبوونی عێراق به په‌یماننامه و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و جێبه‌جێكردنی ستراتیجی نیشتمانی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پیسبونی ژینگه‌و سنورداركردنی لێكه‌وته‌كانی “.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023