لیژنەی ئابوری پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی و ئامادەبوونی ئەندامان، ڕۆژی چوارشەممە میوانداری بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی کرد .
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی مۆڵەت پێدان بە کارگە پیشەسازیەکان و ئەو کێشەو لەمپەرانە کرا کە ڕێگری دەرکردنی دەکەن، ئەمە جگە لە پرسی پاڵپشتی کردنی بەرھەمی ناوخۆیی و قەدەغەكردن یاخود کەمکردنەوەی ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمانەی کەلەناوخۆی عێراق دروست دەکرێن. وە ھەروەھا تاوتوێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی پارێزگاریکردنی بەکاربەرو پارێزگاریکردنی بەرھەم و ڕادەی جێبەجێکردنیان لەلایەن لایەنە تایبەتمەندەکان لەسەر ئەرزی واقیع.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/٣/٢٠٢٣