لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان داوا له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كات كڕینی كه‌شتییه‌كانی كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی جێبكاته‌وه‌و پێویسته ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر هه‌ڵبكرێت
له‌كاتی پێشوازیكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ئیداره‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی بوو
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د جاسم ئه‌لئه‌سه‌دی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، له باره‌گای كۆمپانیا پێشوازیكرد له په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار ئیبراهیم قه‌بۆ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه په‌رله‌مانتار فاتمه ئه‌لحاوی و په‌رله‌مانتار غه‌سان ئه‌لعیدانی و په‌رله‌مانتار تاهیر ئه‌لبه‌تات و په‌رله‌مانتار فاتن ئه‌لقه‌ره‌غۆلی و په‌رله‌مانتار كیروان عه‌لی
له‌میانی دیدارێكدا باسێكی تێر‌و ته‌سه‌لی كاری كۆمپانیاكه‌ی كرد‌و ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كانی دایه‌وه و میكانیزمه‌كانی یارمه‌تیده‌رن بۆ په‌ره‌پێدانی كاری كۆمپانیاكه‌ی خسته‌ڕوو، روونیشیكرده‌وه رێنماییه‌كانی به‌ڕێز ره‌زاق محێبس ئه‌لسه‌عداوی وه‌زیری گواستنه‌وه به‌شداربووه له به‌دیهێنانی زیادكردنی رێژه‌ی داهات بۆ ساڵی 2023 گه‌یشتۆته 24 ملیار دینار
په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری ورده‌كارییه‌كانی كار و په‌ره‌پێدانی كۆمپانیاكه‌یان زانی و دا‌واشیان له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد كڕینی كه‌شتییه نوێكان جێبكاته‌وه له‌ناوپلانه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانی كاری كۆمپانیاكه و به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی داهات و پاشان ئه‌مه داهاتی گرنگ ده‌بێت بۆ ئابوری عێراق و پێویستیشه ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر هه‌ڵبكرێت .
وئاماژه‌شیاندا به‌پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌كانی رێكخراوی ده‌ریایی نێو ده‌وڵه‌تی و پشكنین كه‌له ئایاری ئاینده دا ده‌بێت
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13ی شوباتی 2024