لیژنهی کشتوکاڵی پەرلەمانی لەگەڵ شاندێکی بەخێوکەرانی ماسی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوهكانی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار فالح حەسەن خەزعەلی سەرۆکی لیژنەکە لەگەڵ بەڕێز حاتم عەبدولکەریم حەمدانی سەرۆکی دەزگای ڕەوافد و د.محمد غازی ئەل- غەبان ئەندامی دامەزراوەکە و شاندێکی بەخێوکەرانی ماسی لە پارێزگای بەسرە و بهڕێز قاسم جەزائیری و بهڕێز جاسم محمد و بهڕێز شاکر ئەبو مەحمود و بهڕێز بەها عەبادی كۆبووه.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی باشترکردنی بەخێوکردنی ماسی دەریایی و تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و ئۆرگانەکانی تری کەرتی لە خزمەت پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی ماسی لە عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە وەرگرتنی ڕەزامەندی پێویست بۆ دامەزراندنی هێلکەخانەی ماسی دەریایی لە پارێزگای بەسرە کرا، بۆ ئەوەی ببێتە ناوکی بەرهەمهێنانی ماسی کە لەسەر ئاوی خوێ دەژین، لەبەر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە مەترسیدارەی ئاو کە عێراق و جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی نوێی بازاڕەکان بۆ ئەم بەرهەمە.
لەلایەکی دیکەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داواکاری قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە کرا کە بەهۆی شەپۆلی خوێی ساڵی 2019 زیانیان بەرکەوتووە، سەرۆکی لیژنەکەش ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و بانکی کشتوکاڵی كرد بۆ دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ پشتگیریکردنی ئەم بەشە گرنگە.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
4/18/2024