لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی سندوقی خانەنشین و ستافی پێشکەوتوو دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 13/11/2022 لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار نەهلە فه‌ەهداوی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و نوێنەری نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی خانەنشینی و سندوقی ئاسایشی کۆمەڵایەتی خاتوو خولود جابری و ستافی پێشکەوتووی فەرمانگەکە كرد، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر هەموارکردنەوەی پێشنیارکراو لە سەر ڕەشنووسی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ماددەو بڕگەکانی یاساکەدا کراو لیژنەش گوێی لە ڕاو پێشنیازەکانی شانده‌كه‌ لە سەر چەند بڕگەیەک گرت.

هەروەها لیژنە جه‌ختیکردەوە کە بەردەوامە لە بەستنی دیدارو دیالۆگ لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی پێگەیاندن و گەیشتن بە یاساو گەیشتن بە هاوکێشەیەکی گشتگیر کە مافی هەموو لایه‌ك بپارێزێت و هەموو پێداویستییەکان جێبەجێ بکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ١١ / ٢٠٢٢