جێگری یەكەم لەبارەی روداوی لێدانی ئوتومبێل لەقوتابی “مەنار خالید” لەزانكۆی بەغداد دەڵێت: چاوەروانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەین لەماوەی 48 كاتژمێردا

بەرێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەكات، ئەوەی بەسەر قوتابی “مەنار خالید” هاتووە لەزانكۆی بەغداد جێگەی داخەو، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەردوو وەزارەتی ناوخۆو خوێندنی باڵا، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەماوەی 48 كاتژمێردا تەواوبكەن.

مەندەلاوی راشیگەیاندووە: بەنیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچون بۆ دۆخی تەندروستی قوتابی”مەنار خالید” دەكەین لەگەڵ لەلایەنە تەندروستییەكان و، تەواوی تواناكانی چارەسەری بەردەستی بۆ فەراهەم دەكەین لەپێناو تێپەراندنی ئەو نەهامەتییەی بەسەری هاتووە، لێپرسینەوەش لەتێوەگلاون دەكەین.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/١٣