لیژنهی کاری پەرلەمانی تاوتوێی ڕاپۆرتەکەی دەکات لە سەر یەکەم هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای پشتگیریکردنی پڕۆژەی داهاتە بچوکەکان
لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەی خولی خۆی بهست، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە داینی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی پێنج شەممە 23/2/2023، بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی خۆی لە سەر یەکەم هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای پشتیوانیکردن لە پرۆژەکانی کەم داهات ژمارە (10) ی ساڵی 2012 بۆ ئهوهی لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا لیژنە پێداچوونەوەی ڕاپۆرتی هەموارکردنی یاساکەی کرد، کە بریتیبوو لە هەموارکردنی چەند بڕگەو قۆناغ و ڕێوشوێنێک کە هەموارکردنەکە پێشترو دوای خوێندنەوەی یەکەم پێیدا تێپەڕیوەو ئەو چالاکی و ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن لیژنەکەوە لە میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەو دیالۆگ بۆ زیادکردنی پەرەگرافی گرنگ کە پشتگیری یاسا دەکات و هانی هاوڵاتیان دەدەن بە شێوەیەکی ئاسان قەرز وهربگرن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پرۆژەکانیان دادەمەزرێنن.
سەرۆکی لیژنە جهختیکردەوە لە سەر بەردەوامبونی کارکردن لە سەر ڕێکارە یاساییەکان بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژی یاساکەو پێشکەشکردنی بۆ خوێندنەوەی دووەم به پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و بەرەوپێشبردنی ڕهوشی هاولاتیان لە پارێزگا جیاجیاكاندا، بۆ ئهوهی هەموو تەمەنێک بگرێتەوە و پشتیوانیان لێ بکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستە دەستەبەر بکەن.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ٢ / ٢٠٢٣