لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی بەشداری له‌ کەرنەڤاڵی ساڵانەی‌ ڕۆژی عێراقی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 7/11/2022 بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار نەهلە فەهداوی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، بەشدارییان لە کەرنەڤاڵی ساڵانەی‌ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی خاوه‌ن پێداویستییە تایبەتەکانی پارێزگای بەغدا كرد، بە بۆنەی ڕۆژی عێراقی‌ بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ڕۆژی جیهانی منداڵ لە ژێر ناونیشانی “بە سووربوون ڕوبەڕوی کێشەکان دەبینەوە “.

پەرلەمانتار نەهلە فەهداوی وتەیەکی‌ پێشكه‌ش كرد تێیدا جەختیکردەوە کە لیژنەی کاری پەرلەمان پشتیوانی له‌ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ده‌كات و بە دواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی حکومەت دەکات بۆ ئەوەی ئەم توێژه‌ ڕووبەڕووی ئالانگاریەکان ببێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنە بە هەموو هەوڵێکەوە تێدەکۆشێت بۆ دابینکردنی باشترین ڕێگا بۆ گرنگیدان بەم بەشە لە رێگەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی کارامەیی و تواناکانیان وڕەخساندنی هەلی ڕاهێنان و چاککردنەوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەو پتەوکردنی پرەنسیپی بەشداریکردنی کاریگەری کۆمەڵگاو جێبەجێکردنی بنەماکانی دەرفەتی یەکسان و یەکسانی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ / ١١ / ٢٠٢٢