لیژنه‌ی پەروەردەی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیران به‌ڕێز محەممەد شیاع سودانی کۆبووە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی په‌یڕه‌وی وەزاری وەزارەتی پەروەردە کە پلانێکی واقیعییانه بۆ چاکسازی باری پەروەردەیی و بەدیهێنانی سیستەمێکی پەروەردەیی هاوسەنگ دانراوه، سەرەڕای ڕەخساندنی هەلی فێربوون بۆ هەمووان بە کوالێتییەکی بەرزەوە بۆ ئەوەی هەوڵەکان و دەستکەوتە نەتەوەییەکان بەرزبکەنەوە، كه خۆی لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی عێراقدا ده‌بینێته‌وه.
هەروه‌ها ئاماده‌بووان تاوتوێی بابه‌تی باشترکردنی ئاستی ژیان بۆ سەرجەمی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە كرد، لە ڕێگەی کاراکردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و تەرخانکردنی نەخشەی نیشتەجێبوونی زەوی بۆیان.
لە لایەکی ترەوە لیژنەکە داوای دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەریان کرد بۆ دۆسیه‌ی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی بیناو ئاشتی و ڕێنماییکردنی وەزارەتی دارایی بە مەبەستی دروستکردنی بڕوانامەی تایبەت بۆیان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به بواری په‌روه‌رده‌و په‌ره‌پێدانی ئاستی فێركردن و خوێندن وبه‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كانی په‌روه‌رده له هه‌موو شاره‌كانی عێراق كرا.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەسەر گرنگی پێدانی ئەولەویاتی پەروەردەی لە مەنهەجی حکومەتەکەیدا کردەوە، چونکە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لەپاراستنی ناسنامە و کەلتوور و هەمەچەشنی و تایبەتمەندییە جیاکانی کۆمەڵگەداو ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشاندا بۆ كاركردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌و بواره و دابینكردنی بینای قوتابخانەكان و ئەوەشی خستەڕوو کە په‌یڕه‌وی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە یەکێکە لە پرۆگرامە پێشکەوتووەکان و بە دوای ئەوەداین بگەینە ئاستی خوازراو
سەرەڕای ئەو گرفت‌و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی حکومەت بوونەتەوە، به‌ڵام گرنگییەکی زۆرمان به کەرتی پەروەردە داوە.
به‌ڕێزی ئاماژەی بەوەشكرد کە مەسەلەی وانەبێژان و بەڕێوەبەرانی گڕێبست کراوەتە ناو گرێبەست و لەبودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023 چاوره‌سه‌ر ده‌كرێت بەمەبەستی جێگیرکردنیان.
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٢/١٣