لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژییه دووباره‌بوه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز و ئاماده‌بوونی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌كه میوانداری دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و بریكاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه‌كانی كرد.
میواندارییه‌كه به‌پێی راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو بۆ تاوتوێكردنی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوو .
هاوكات به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌كاتی میواندارییه‌كه‌دا كه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بوو گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گرتویه‌ته به‌ر سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌میان بانگهێشتكردنی باڵیۆزی ئێران و پێدانی یاداشتنامه‌یه‌كی توند و پاشان چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندێكی ئێران له‌باره‌گای وه‌زاره‌ت له رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی و سنورێك بۆ ئه‌م پێشێلكارییه دوباره‌بوانه‌ی سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق دابنرێت، هه‌ردوولا رێكه‌وتین به‌ناردنی شاندێك بۆ ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌ڕێز ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی عێراق یاداشتنامه‌یه‌كی ناره‌زایی پێشكه‌ش به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه تیایدا داوایكردووه سنوورێك بۆ پیشێلكارییه‌كانی ئێران و توركیا دابنێت كه دوای ئه‌وه رێكخراوه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی ناره‌زایی ده‌ركرد تیایدا پێشێلكاری وده‌ستدرێژییه دوباره‌بوه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایش وسه‌روه‌ری خاكی عێراق و گیانی هاووڵاتیانی ره‌تكرده‌وه و،ده‌ڵێت چیتر به‌یاننامه‌ی ئیدانه وناڕه‌زایی به‌سنییه‌و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی به‌رچاو بگرێته‌به‌رو سنوورێك بۆ هه‌موو هێرشه سه‌ربازییه دووباره‌كان بۆ سه‌ر خاكی عێراق دابنێت و ئاماژه‌شیدا كه حكومه‌تی عێراق هه‌وڵیداوه و داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه له‌م ڕووه‌وه رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11ی تشرینی یه‌كه‌می 2022