شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا گفتوگۆی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ڵته‌نه‌ی عوممان ئه‌نجامده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌كۆبونه‌وه‌كانی کیغالی (IPU)
له په‌راوێزی چالاكی و كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی (IPU) دا كه ئێستا له كیغالی پایته‌ختی كۆماری رواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا گفتوگۆی دووقۆڵی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ شانده هاوتا په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عوممان به سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالید بن مه‌شعه‌ل ره‌ئیس، هاوكات گفتوگۆكرا لە بارەی گرنگترین دۆسییەکانی په‌یوه‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری په‌رله‌مانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات.
شاندی هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی پشتیوانی عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و فشار خستنەسەر وڵاتانی دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌سه‌رویانه‌وه پرسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر خاكی عێراق و دۆسییەی ئاو.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كۆماری رواندا – كیغالی پایته‌خت
11/10/2022