لیژنهی لاوانی پەرلەمانی ئامادەی یاری نێوان ههردوو یانەی شورتهو یانەی زاخۆ دەبێت له چوارچێوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی نایابدا
ڕۆژی سێشەممە، 30/5/2023، لیژنەی وەرزش و لاوان بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار جیایی تهیمۆر، ئامادەی یارییەکی نێوان ههردوو یانهی تۆپی پێی شورتهو زاخۆ بوو، لە چوارچێوهی پێشبڕکێی تۆپی پێی خولی نایاب کە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەڕێوەچوو .
جێی ئاماژەیە كه ئەنجامی یارییەکە بە سەرکەوتنی یانەی شورته بە یەک گۆڵ بە رامبەر سفر بۆ یانەی زاخۆ کۆتایی پێهات و یارییەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و جهماوهرێكی زۆر بەڕێوەچوو .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ / ٦ / ٢٠٢٣