لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران میوانداری وه‌زیری كۆچ به وه‌كاله‌ت و كادیره ئیدارییه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 5/10/2022 لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌یی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن په‌رله‌مانتار شه‌ریف سوله‌یمان و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه، میوانداری به‌ڕێز عوسمان غانمی وه‌زیری كۆچ به وه‌كاله‌ت و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆزی ئاواره‌كان.
له‌میانی میواندارییه‌كه‌دا تاوتوێی میكانیزمی پۆلێنكردنی ئه‌و بره‌پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به پێی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراك كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ردا، هه‌روه‌ها خه‌رجكردنی بڕه پاره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی 12/1 .
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر دۆزی ئاواره‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه گرنگه‌كان بۆیان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ریگه چاره‌ی لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه و میكانیزمی سه‌رفكردنی به‌خشینی گه‌رانه‌وه‌یان، وێڕای چه‌ندین دۆزی تری خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌یی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه لیژنه‌كه‌ی له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریاندا سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ خێوه‌تگه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ئاگاداری بارودۆخی ئاواره‌كان بن له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
چوارشه‌ممه 5/10/2022