لیژنه‌ی كۆچ وكۆچبه‌ران میوانداری وه‌زیری كۆچ به‌وه‌كاله‌ت و كادیره ئیدارییه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 5/10/2022 لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌یی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن په‌رله‌مانتار شه‌ریف سوله‌یمان و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی میوانداری به‌ڕێز عوسمان غانمی وه‌زیری كۆچ به‌وه‌كاله‌ت و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردبه‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆزی ئاواره‌كان.
له‌میانی میواندارییه‌كه‌دا تاوتوێی میكانیزمی پۆلێنكردنی ئه‌وبره‌پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌پێی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌رداو، هه‌روه‌ها خه‌رجكردنی بڕه‌پاره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی 12/1 .
هه‌روه‌ها دۆزی ئاواره‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه گرنگه‌كان بۆیان خرایه‌به‌رباس و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ریگه‌چاره‌ی لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه و میكانیزمی سه‌رفكردنی به‌خشینی گه‌رانه‌وه‌یان و، وێڕای چه‌ندین دۆزی تری خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌یی .
سه‌رۆكی لیژنه‌كه جه‌ختیكرده‌وه كه‌لیژنه‌كه له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریاندا سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ خێوه‌تگه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ئاگاداری بارودۆخی ئاواره‌كان بن له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
چوارشه‌ممه 5/10/2022