لیژنهی دارایی پەرلەمان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە دەکات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی سهرۆكی لیژنهو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی پێنجشەممە 18/5/2023 پێشوازی كرد لە سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە شێخ سامی مهسعودی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی دەستەكەو ئەگەری ئەنجامدانی گواستنەوە بەپێی یاسا.
سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوە کرد کە دەستەكە کارێکی گەورە دەکات، جگە لە پێویستی دابینکردنی یارمەتی وەک دامەزراوەیەک کە خزمەتگوزاری بۆ هەموو حەجکاران دابین دەکات.
دواتر لیژنەکە گوێی گرت لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت سەبارەت بە بودجەی دەستەی حەج و عومرە و پێداویستییەکانی پەیوەست بە بیناکەی بۆ ئەنجامدانی کارەکانی و دابینکردنی خزمەتگوزاری خوازراو بۆ حەجکاران و عومرەكاران.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٨