لیژنه‌ی خوێندنی ئه‌نجومه‌ن هه‌فته‌ی داهاتو میوانداری وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كات
لیژنه‌ی فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به سه‌رۆكایه‌تی موزاحیم خه‌یات، سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه‌و به ئاماده‌بونی ئه‌ندامه‌كانی، رۆژی چوارشه‌ممه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی ناو به‌رنامه‌ی كاری خۆی كۆبوه‌وه.
لیژنه‌كه تاوتوێی فراوانكردنی خوێندنی باڵا‌و میكانیزمه‌كانی كه‌وتن و خولی ته‌واوكارییان كرد له زانكۆكاندا.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا لیژنه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌شيدا هه‌فته‌ی داهاتو میوانداری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا بكات به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك، كه په‌یوه‌ندیدارن به دۆخی خوێندنه‌وه.
ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌شیاندا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌ن پێكبهێنن به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی شایسته‌كانی خوێندكاره ناوازه‌كانی خوێندنگاكان.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/5/25