لیژنەی دارایی پێشوازی لە هەڵسورێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا دەكات لە بەغداد

لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی بەڕێز حەسەن كەعبی و ئامادەبونی ژماریەك لەئەندامەكانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 26/5/2022 پێشوازیكرد لە پیتەر فلتن و جولیان راسلەر هەڵسورێنەرانی كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەبەغداد و هاشم حەیدەر خەشان ڕاوێژكاری ئابوری و ئەنكۆ بترمان یاریدەدەری سیاسی.

لەدیدرەكەدا كە لەبارەگای لیژنەكە بەرێوەچو و بەڕێوەبەری فەرمانگەی دارایی و بەڕێوەبەری پەیمانگای پێشخستنی پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیبون، كەعبی بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كردو پەیوەندییە دوو قۆڵی و ئابورییەكان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەنێوان عێراق و كۆماری ئەڵمانیا تاوتوێكرا، وێڕای باسكردنی پڕۆژە ڕاوەستاوەكانی وەبەرهێنان و چۆنیەتی خستنەگەڕیان و سود وەرگرتن لەكۆمپانیا ئەڵمانییەكان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵات.

لای خۆیەوە وەفدەكە سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی درایی كرد بۆ ئەو پێشوازییە، تەئكیدیشیان كرد لەوەی كە لیژنەی دارایی ڕۆڵی گرنگی هەیە لەئەنجومەنی نوێنەران لەڕێی داڕشتنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و ئامادەیی خۆشیان پیشاندا بۆ پێشكەشەكردنی ڕاوێژ.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
26/5/2022