لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی بەشی پشکنین لە وەزارەتی تەندروستی دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنکگالی سەرۆکی لیژنەکە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی یەکشەممە 14/1/2014 میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی پشکنین لە وەزارەتی تەندروستی دکتۆر سەباح نوری و یاریدەدەرەکانی کرد لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە.
لە میانەی میواندارییەکەدا چەندین بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە جومگەکانی وەزارەت و هەڵسەنگاندنی کارەکانی بەڕێوەبەرانی پشکنینی تەندروستی لە پارێزگاکان و بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دواکەوتنی پڕۆژە گرنگەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری و دەرمانخانە تایبەتەکان گفتوگۆیان کرد.
هەروەها گفتوگۆیان لەسەر پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای تەندروستی گشتی ساڵی ۱۹۸۰ و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی دایکبوون لە پارێزگای دیوانیە کرد .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ١ / ٢٠٢٤