ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی یەكەمی لە وەرزی یاسادانانی یەكەم بۆ ساڵی یاسادانانی سێیەم ڕێكدەخات

رۆژی شەممە, ئەنجومەنی نوێنەران یەكەمین دانیشتنی, لە وەرزی یاسادانانی یەكەم, بۆ ساڵی یاسادانانی سێیەم, لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم, بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی (314) پەرلەمانتار ڕێكخست, كە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, بەڕێز موحسین مەندەلاوی, ئاماژەی كرد بەوەی, بڕیاڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی تایبەت بە كۆتایهێنان بە بوونی هێزە بیانیەكان لە عێراق, بڕیاڕێكی جێگیرو نەگۆڕە و رەزامەندی گەلی عێراقی و حكومەتی لەسەرە, داواشی لە حكومەت كرد, بڕیاڕی كۆتایهێنان بە بوونی هێزە بیانیەكان لە عێراق جێبەجێبكات.
دواتر سورەتی فاتیحا بۆ گیانی شەهیدانی عێراق و سەركردەكانی سەركەوتن و شەهیدی میحراب, بەڕێز محەمەد باقر حەكیم, لەیادی شەهیدبونیدا خوێنرا.
بەڕێز مەندەلاوی رایگەیاند: داواكاری خۆكاندیدكردنی لەلایەن هەریەك لە پەرلەمانتاران, سالم عیساوی, مەحمود مەشهەدانی, شەعلان كرەیم و تەلاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار, پێگەیشتووە بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان, پەرلەمانتار عەبدولرەحیم شەممەریش, لە خۆكاندیدكردن كشایەوە.
ئەنجامی گەڕی یەكەمی دەنگدان دەریخست, پەرلەمانتار شەعلان كرەیم (152) دەنگی بەدەستهێناوەو, پەرلەمانتار سالم عیساوی(97) دەنگ و, پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی (48) دەنگ و, پەرلەمانتار عامر عەبدولجەبار (6) دەنگ و, تەڵاڵ زەوبەعی (1) دەنگ, ژمارەی كارتە بەتاڵەكانیش (10) دانەبوو.
دواتر جێگری یەكەم بڕیاڕی هەڵگرتنی دانیشتنەكەیدا

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٤