لیژنهی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند یاسایەک تاوتوێ دەکات
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممە 10/5/2023 کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنکالی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە بهست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی ناو کارنامەکەیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشکەوتنەکانی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ وزەی ناوەکی و تیشکدانەوەو ڕێکخستنی کیمیایی و بایۆلۆجی کرا، لە کاتێکدا لیژنەکە بڕیاریدا ڕاوێژکاری ژینگەیی ئاڕاستە بکات بۆ تەواوکردنی هەموارکردنەکانی پڕۆژە یاساکە و پێشنیارەکان لە کۆبوونەوەی داهاتوودا پێشکەش بە ئەندامانی لیژنەکە بکات، بۆ دەنگدان لەسەر بڕگەکانی یاساکەو ناردنی مادەی کۆتایی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن.
هەروەها پێشنیاری هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای گواستنەوەی ئەندامەکان و ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ژمارە 11 ی ساڵی 2016 گفتوگۆی لەسەر کراو لیژنەکە ڕازیبوو كه پێشنیاری هەموارکردنی یەکەم لە یاساکە بکرێت، و ئهنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆی لە یەکێک لە دانیشتنەکانی ئەنجومەندا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای پێشنیارکراو لەسەر پاراستنی پزیشک و خۆبەخشی ڕزگارکردن و پشکنینی نرخی دەرمان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠ / ٥ / ٢٠٢٣