لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی عێراق و موسڵمانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئیمامی حه‌وته‌م ئیمام موسای كوڕی جه‌عفه‌ر سڵاوی خوای لێبێت
بسم الله الرحمن الرحيم
(الذين ينفقون في السراء والضراء والكاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين)
صدق الله العلي العظيم
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانییه‌وه ئایه‌تی پرسه و هاوسۆزی خۆیان بۆ پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان (د. خ ) و ئیمامی مه‌هدی و خوای گه‌وره په‌له‌بكات له‌ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی و گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی خاوه‌ن سوجده‌ی درێژخایه‌ن ئیمامی به‌جه‌رگ موسای كوڕی جه‌عفه‌ر سڵاوی خوای لێبێت
ئه‌م بۆنه پڕله‌ئازاره‌ی ساڵانه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕئه‌بێت ئیلهامبه‌خشه بۆپابه‌ندبون به به‌ها ئه‌خلاقی و بنه‌ما مرۆییه‌كانه‌وه به‌وپێیه‌ی ئه‌وان گه‌وهه‌ری ئایینی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن كه‌ئیمام موسای كازم له‌پێناویداخۆی كردۆته قوربانی كه‌نمونه‌ی نایابترین قوربانی خۆبه‌ختكردنه له‌پێناو به‌رزراگرتنی وته‌كانی خوای گه‌وره دژبه سته‌م و گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری .
له‌م نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌یه‌دا لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان سڵا و پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ملیۆنان سه‌ردانكه‌ران ده‌كات و داواش له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ن زیاره‌ته‌كه‌یان قبوڵ بكات و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌وه زێدی خۆیان و له‌هه‌موو ناخۆشییه‌ك به‌دووریان بكات و ، هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و خۆجێیه‌تی و دیوانی وه‌قفی شیعی و مه‌زارگه‌ی كازمییه‌ی پیرۆز و سه‌رجه‌م لایه‌نی پشتیوانی و چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سه‌ردانییه ملێۆنیه و له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خۆراكی و گواستنه‌وه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕوی زیاره‌تكاران ده‌بێته‌وه تابتوانن رێوره‌سمی زیاره‌ته‌كه به‌ئاسانی ئه‌نجامبده‌ن .
له‌كۆتاییدا سڵاوت لێبێت ئه‌ی ئازردراوی قوڵایی زیندانه‌كان و به‌زنجیره‌وه كۆتكرابویت سه‌ره‌ڕای ئازاری ئه‌و ژه‌هره‌ی چوه ناو جه‌سته‌ی پاكته‌وه , رۆژێك له‌دایكبویت و رۆژێك مردیت رۆژێك زیندو ده‌بیته‌وه
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (وسيعلم الذين ظلموا أي منقلب ينقلبون )
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان
25 ی ره‌جه‌بى 1444 ی كۆچی