لیژنه‌ی ئه‌وقاف وخێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه پیرۆزبایی له‌موسڵمانانی جیهان ده‌كات
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌گه‌لی عێراق و هه‌موو جیهانی ئیسلامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و خوای گه‌وره به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت و خۆشی بیگه‌ڕێنێته‌وه له‌م رۆژه‌دا ماڵئاوایی له باشترین مانگ و باشترین رۆژ و باشترین كاته‌كان له‌لای یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین و پێشوازی له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌ین و پێویسته له‌سه‌رمان ده‌ستمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و داوا له‌یه‌زدانی مه‌زن بكه‌ین خه‌م و په‌ژاره له‌سه‌ر ولاَته‌كه‌مان لاببات و به‌دورمان بكات له‌فیتنه‌ی ئاشكرا‌و شاراوه‌و كاره‌كانمان چاك و هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و خێر ئاڕاسته‌بكات.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیه‌وه داوا له‌سێسه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركرده سیاسی و هه‌موو به‌رپرسه‌كان ده‌كات یه‌كگرتووبن بۆرۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق و به‌شبه‌ش نه‌بن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌نه پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی قۆناغی داهاتوو له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی خزمه‌ت به‌هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات و ئێوه‌ش شوانكاره و به‌رپرسن لێیان وه ك له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه ( هه‌موتان شوانكاره‌ن و به‌رپرسن خزمه‌تكردنیان ).
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان
ای شه‌شه‌ڵانی 1444ی كۆچی
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن