دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا پیرۆزبایی لەرۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌كات و داوای پشتگیریكردنی خێزانی رۆژنامه‌نووسی ده‌كات تابتوانن به‌رپرسیارێتیان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و بێلایه‌نانە پیاده‌بكه‌ن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/4/2023 له‌به‌یاننامه‌یه‌كی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆنامه‌گه‌ریی كوردستان و ، تێپه‌ڕبوونی 125 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له 22 ی نیسانی 1898 له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر, پیرۆزبایی له‌رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد.
به‌ڕێزی ستایشی رۆڵی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نوسانی كرد لەگەڵ ئەو قوربانیی و شه‌هیدانەی پێشكەشیان كردووە و هاوشانی روداوه سیاسیه‌كان بوون و رۆڵی به‌رچاویان بینیوه له‌چه‌سپاندنی به‌های نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان له‌قۆناغه سه‌خته‌كاندا به‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی رژێمی له‌ناوچوو ساڵی 2003، له‌هه‌مووئاسته‌كانی میدیای ئه‌لیكترۆنی و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كاندا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا, داوای له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومیه‌كان كرد پشتگیری و پشتیوانی له‌خێزانی رۆژنامه‌وانی كوردستان و عێراق بكه‌ن, بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌رپرسیارێتی و كاره‌كانی رۆژانه‌یان بەوپەڕی پیشه‌یی وبێلایه‌نییه‌وه پیاده‌بكه‌ن, به‌وپێیه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌كه‌ن.
وتیشی: پێویسته كه‌شێكی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێنرێت, تابتوانن به‌شداری له‌چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و پته‌وكردنی سه‌قامگیری و چەسپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بكەن, لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چه‌مكه‌كانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌كان و رێزگرتن له‌ئایین و بیروباه‌وڕه‌كان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 22 ی نیسانی 2023