لیژنه‌ی‌ ‎‎‎ئاسایشی پەرلەمان سەردانی قەزای شەنگال دەكات و کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا ده‌به‌ستێت

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکەو یاوه‌ری‌ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی قەزای شەنگالی پارێزگای نەینەوایان کرد، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ کارەکانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان.
‎لە سەردانەکەدا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدران بۆ پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە.
‎لە بەرامبەریشدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لیوا روكن عەلی فازڵ عومران و فەرماندەی فەرماندەی یستەم لیوا روكن ئەسیر ڕوبەیعی پێداچوونەوەیان بە کارەکانی یەکە ئەمنیەکاندا کردو بەدواداچوونیان بۆ پلانە ئەمنیەکانی داهاتوو کرد.
‎لە لایەکی ترەوە، لیژنەکە سەردانی سنوری عێراق و سوریای کردو لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی شەشەم کۆبووە، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ پێشکەوتنی کارو ڕێوشوێنە ئەمنیەکان کە لەلایەن بەشەکەوە گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی سنورەکە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٠