شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوتا جه‌زائیرییه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێده‌كه‌ن، لەگەڵ هه‌وڵه‌كانی پشتیوانیكردنی دۆزی فه‌له‌ستینییه‌كان
شاندی په‌رله‌مانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له په‌راوێزی بەردەوامیی كار‌و چالاكییه‌كانی خولی (148) ی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارو لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیبراهیم بوغالی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی جەزائیرو شاندی یاوه‌ری كۆبوەوه.
له‌میانی دیدارێكدا، كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌و پرسی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها رێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و فراوانكردنی قه‌باره‌ی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات خرایه به‌رباس.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستی درێژه‌دان به هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی دۆزی فه‌له‌ستینییه‌كان و، راگرتنی شه‌ڕو ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ركه‌رتی غه‌ززه‌و، پێویستی گەیاندنی هاوكاریە مرۆیی و فریاگوزارییەکان بەشێوەیەکی بەپەلە بۆیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی شاندی عێراق
سویسرا –ژنێڤ
26ی ئاداری 202426ی ئاداری 2024